15کامێرای تۆمارکردنی تیژڕەویی هاتوچۆ لە هەولێر دەکەونەکار

لە ئەمڕۆوە 15 کامێرای چاودێریکردنی تیژڕەوی لە هەولێر، دەکەونە کار و سەرپێچی تۆماردەکەن.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، رۆژی هەینی 7ی شوباتی 2025 لەناو شاری هەولێر 15 کامێرای چاودێریی تیژڕەوی دەکەونە کار کە ماوەی 10 رۆژە بەشێوەی تاقیکردنەوە کاردەکەن.

بەپێی راگەیەندراوەکەی هاتوچۆی هەولێر، کامێراکان ئەم سەرپێچییانە تۆماردەکەن:

-نەوەستان لە گلۆپی سوری ترافیکلایت.

-لێخورین بە خێرایی زیاتر لەو خێراییەی کە رێگەی پێدراوە بۆ تێپەڕین لە ترافیکلایت، لەو کاتەی گڵۆپی ترافیکلایت سەوزە.

– زیاتر هاتنەپێش و تێپەڕاندنی هێڵی پەڕینەوەی پیادە، لەو کاتەی کە گڵۆپی ترافیکلایت سوورە.

– ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە رێڕەوی کراوەی سووڕانەوەی دەستەڕاستی ترافیکلایتەکان دەوەستن.

ئەو شوێنانەی کامێرایان لێدانراوە بریتین لە:

چوارڕیانی ئیسکان

چوارڕیانی باز

چوارڕیانی زەیتونە

چوارڕیانی خانزادی سۆران

چوارڕیانی سێتاقان

چوارڕیانی رزگاری

چوارڕیانی نەورۆز

چوارڕیانی گوڵان

چوارڕیانی شێخی چۆڵی

چوارڕیانی جیهان

چوارڕیانی سەربەستی

چوارڕیانی مامۆستا سەعد

سووڕانەوەی 40 مەتری پێش شیرینیی عەشتار

سووڕانەوەی 40 مەتری پێش مزگەوتی جەودەت ئەسعەدی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتی پشتیوانی لە هەموو ئەو بڕیارانە دەکات کە مافی مووچەخۆرانی هەرێم دەستەبەردەکەن

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە میانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ جاسم محەمەد عەبود سەرۆکی دادگای باڵای فیدڕاڵی…
Total
0
Share