40 هەزار بەندكراوی بەریتانیا دەتوانن ماوەی سزاكەیان لەماڵەوە تەواوبكەن

یەكێك لە بەندینخانەكانی بەریتانیا فۆتۆ: ڕۆیتەرز

بەپێی بڕیارێكی نوێی حكومەتی بەریتانیا 40 هەزار بەندكراوی ئەو وڵاتە دەتوانن ماوەی سزاكەیان لە ماڵی خۆیاندا تەواو بكەن، بڕیارەكەش بەهۆی كۆرۆناوەیە.

ڕۆژنامەی (The Times)ی بەریتانی ئەمڕۆ شەممە 21ی تشرینی دووەم بڵاویكردەوە، بەپێی بڕیارەكە هەزاران سزادراو سزاكانیان لەسەر لادراوە كە بریتی بووە لە كاركردنی بێ بەرامبەر، لەكاتێكدا هەزارانی دیكە ڕێگەیان پێدەدرێت بە “كاركردنیان لە ماڵەوە”.

ئەو دز و كەسانەی هەڵیانكوتاوەتەسەر ماڵان و بەشێكی دیكە لە سزادراوان، كە كاركردنیان بێ بەرامبەر (بێ كرێ) وەك سزایەك بەسەردا دراوە، پێشتر وتبوویان كە ناتوانن بەردەوامبن لەسەر ئەنجامدانی ئەركە سزاییەكەیان بەهۆی ئەو كەرەنتینەی لە ئاكامی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا لە ئازاری 2020 ڕاگەیەنرا، بۆیە ئەو كاتژمێرانەی لەماوەی سزاكەیان مابوەوە ڕەتكرایەوە.

لەكاتێكدا بەشێكی دیكە لە سزادراوان، لەوانەی بە كاركردنی بێ بەرامبەر لەجیاتی بەندكردن سزادراون، رێگەیان پێدەدرێت لە نێو ماڵەكانی خۆیاندا كاربكەن بۆ دروستكردنی كەمامە یان كارتی پیرۆزبایی لەو مادە و كەلوپەلانەی بە سندوق بۆیان دەنێردرێت.

بۆ ئەوەش خزمەتگوزاری چاودێری هەڵسوكەتی ئەم جۆرە ڕێوشوێنە نوێیانە پێكهێنراوە، بەهۆی ئەوەی بەدەست زۆربوونی بێ پێشینەی حاڵەتەكانی كاركردنی بێ بەرامبەر دەناڵێنێت.

لای خۆیەوە كۆمەڵەكانی پشتیوان لە قوربانیانی تاوانەكان نیگەرانی خۆیان نیشاندا، دیانا فاوست، بەڕێوبەری جێبەجێكاری ڕێكخراوی Victim Supportی خێرخوازیی بەریتانی وتی، “ڕەتكردنەوەی كاتژمێرەكانی خزمەتی مەدەنی كە دەبێت تاوانكار ئەنجامیبدات نابێتە هۆی گەڕانەوەی متمانەی قوربانیان بەرامبەر توانای دامەزراوەی دادوەری لە مامەڵەكردنیدا لەگەڵ پرسەكاندا بەشێوەیەكی گونجاو و، هەستكردن بەوەی دادگا ڕێڕەوی خۆی دەگرێتەبەر”.

مەرجی ئەنجامدانی چەندین كاتژمێر كاركردنی بێ بەرامبەر لەچوارچێوەی ئەو سزایانەدایە كە بۆ هەندێك لە تاوانەكان دەردەچێت لەوانەش كردەی دزین و دەستدرێژی و دزین لە كۆگاكان و گێچەڵ و توندوتیژی ناو ماڵ، لە چوارچێوەشیدا داوا لە سەرپێچیكاران دەكرێت ماوەی نێوان 40 تا 300 كاتژمێر كاربكەن وەك پاككردنەوەی بینا خزمەتگوزارییەكان یان كاركردن لە شوێنێكی خێرخوازیدا، دەشبێت ئەو ماوەی سزایە لەماوەی 12 مانگدا ئەنجامبدەن.

بەپێی بڕیاری وەزارەتی داد ئەو كەسانەی بەهۆی كەرەنتینەی ماوەی نێوان مانگی ئازار تا تەمموزی 2020 نەیانتوانییوە ماوەكەیان لە كۆتایی تشرینی یەكەمی ڕابردوو تەواو بكەن و ژمارەیان شەش هەزارە، لێخۆشبوونیان بۆ ئەو ماوەیەی لەسەریان كۆبووەتەوە بۆ دەكرێت.

بەڵام بڕیارەكە شمولی هەزارانی دیكە لەو نزیكەی 40 هەزار ناكات كە هەمان سزایان هەیە و لەماوەی داهاتوودا پێویستە بە كاركردن لە ماڵەوە پڕی بكەنەوە.

بابەتی پێشتر

ئەردۆغان بۆ دانیشتوانی وڵاتەکەی: پارەی ژێر سەرینەکانتان دەربێنن

بابەتی دواتر

بایرن میونشن 1-1 ڤێرده‌بریمه‌ن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەساقیفەی فەرەنسا داوای لێخۆشبوون دەكات.. زیاتر لە 216 هەزار منداڵ ڕووبەڕووی دەستدرێژی و گێچەڵ بوونەتەوە

نوێنەری ئەساقیفەكانی كڵێسای كاسۆلیكی لە فەرەنسا، دەستدرێژیكردنەسەر منداڵان لە كڵێساكاندا بە “ئابڕووچوون” ناودەبات و بەناوی ئەساقیفەكانی وڵاتەكەیەوە داوای…
Total
0
Share