بەهۆی شکستی کامیرۆنەوە تاوتوێی دواخستنی جامی ئەفریقا دەکرێت

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەفریقا (سی ئەی ئێف) کۆبوونەوەیەک سەبارەت بە ئامادەکارییەکانی کامیرۆن بۆ جامی نەتەوەکانی ئەفریقا دەکات، ئەگەرێک لە ئارادایە جامەکە دوابخرێت.

بڕیاربوو جامی نەتەوەکانی ئەفریقا لە مانگی حوزەیرانی 2021 ئەنجامبدرێت، بەڵام بەهۆی شکستی کامیرۆن لە ئامادەکارییەکان و دواکەوتنی لە کۆتاییهێنان بە کارەکان، بڕیاردرا جامەکە بۆ مانگی کانونی دووەمی 2022 دوابخرێت، دواجاریش بەهەمان هۆکار تاوەکو مانگی شوباتی 2022 دواخرا.

گوماندەکرێت حکومەتی کامیرۆن سەرکەوتوو نەبێت لە سازکردنی پاڵەوانێتییەکە، یاخود کۆتاییهێنان بە ئامادەکارییەکان، بۆیە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەفریقا داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی لە سەرجەم فیدراسیۆنە ناوخۆییەکان کردووە، بڕیارە تاوتوێی دواخستن، یاخود هەڵوەشاندنەوەی وەشانی 2021ی پاڵەوانێتییەکە بکەن.

ئەم بڕیارەش ئەگەر بدرێت لە بەرژەوەندیی یانە گەورەکانی ئینگلتەرایە لەنمونەی لیڤەرپوڵ و چێڵسی، کە چەندین یاریزانیان ئەفریقین و لە ئەگەری سازکردنی پاڵەوانێتییەکەدا ناچارن بگەڕێنەوە بۆ بەجێگەیاندنی ئەرکە نێودەوڵەتییەکان.

بابەتی پێشتر

ستیفان کوری ڕیکۆردی مێژوویی ڕای ئالنی شکاند

بابەتی دواتر

یانەکانی ئینگلتەرا هەمان بڕیاری یانەی بایرن میونشن دەدەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share