مامۆستا و فەرمانبەرانی زانكۆكانی سلێمانی و ڕاپەڕین گردبوونەوە

بۆ ناڕەزایی نیشاندان بەرامبەر دواكەوتنی مووچەی مانگی ئازاری ڕابردوویان، بەشێك لە مامۆستا و فەرمانبەرانی زانكۆكانی سلێمانی و ڕاپەڕین گردبوونەوەیان ئەنجامدا و بایكۆتی دەوامیان ڕاگەیاند.

بەیانی ئەمڕۆ مامۆستا و فەرمانبەرانی زانكۆی سلێمانی لە بەردەم هەردوو كەمپی كۆن و نوێی زانكۆكە گردبوونەوەی ناڕەزاییان دژ بە دواكەوتنی مووچەی مانگی ئازار و ستەم لە دابەشكردنی مووچەدا دەستپێكرد.

پەیامنێرمان لە سلێمانی پێی ڕاگەیاندین، بەشێك لە مامۆستا و فەرمانبەران بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندن و دەوامیان دەستپێكردووە و لە گردبوونەوەكەدا شەقامی سەرەكیی سلێمانی – تاسڵوجەیان داخستووە و داوای مووچە و مافەكانیان دەكەن.

بەهۆی ستەمی حكومەتی هەرێم لە دابەشكردنی پارەی تایبەت بە مووچەدا، زانكۆ و فەرمانگەكانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و چوار وەزارەتی دیكە لە سنووری سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی ڕاپەڕین و گەرمیان مووچەی مانگی ئازار، كە بڕیاربوو كۆتایی مانگی ڕابردوو دابەشبكرێت، وەرنەگرتووە.

هەر ئەمڕۆ مامۆستا و فەرمانبەرانی زانكۆی ڕاپەڕین لەبەردەم زانكۆكە لە قەزای ڕانیە بۆ هەمان مەبەست گردبوونەوەی ناڕەزاییان ئەنجامدا.

 

بابەتی پێشتر

دۆلار جێگیرە

بابەتی دواتر

هۆکاری هاوسەرگیریی مرۆڤ لەگەڵ ئاژەڵان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share