بەهۆی مووشەكەكانی سەر هەولێرەوە دابەشكردنی بەنزینە 690 دینارییەكە ڕاگیرا

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لەو ڕۆژەی مووشەكەكان راون بە چەند ناوچەیەكی نزیك پاڵاوگەی كۆمپانیای كارەوە دابەشكردنی بەنزینە 690 دینارییەكە ڕاگیراوە.

ئازاد محەمەد ئەمین، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەلێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕایگەیاند، ماوەی هەفتەیەكە دابەشكردنی بەنزینە عێراقییەكە ڕاگیراوە بە تایبەت كە شەوێك بەر لە جەژنی ڕەمەزان چەند مووشەكێك لە نزیك پاڵاوگەی كۆمپانیای كار كەوتنەخوارەوە و باسدەكرێت زیانی بەپاڵاوگەكە گەیاندووە.

ئاشكرایكرد، “دابەشكردنی بەنزینە 690 دینارییەكە بە بڕیاری وەزارەتی نەوتی عێراقە و لەلایەن پاڵاوگەی كۆمپانیای كارەوە دابیندەكرێت”.

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پێیوایە، ” دابەشنەكردنی بەنزینە 690 دینارییەكە لە ئێستادا كاریگەری لەسەر نرخی بەنزین نەبووە و دوێنێ لە سلێمانی بەنزین 50 دینار دابەزیوە، بەڵام بە دڵنیاییەوە ڕەنگە لەداهاتوودا كاریگەری لەسەر نرخەكەی هەبێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخى ئارد زیاتر داده‌به‌زێت.. سەبەتەی سێیەمی بەشەخۆراکى هاوڵاتییان گه‌یشته‌ كۆگاكان

وه‌زاره‌تى بازرگانیى عێراق ڕایگه‌یاند، مادده‌كانى سه‌به‌ته‌ى سێیەمی بەشەخۆراک بۆ هاوڵاتییان گه‌یشتووه‌ته‌ کۆگاکانی هەڵگرتنی خۆراک لەسه‌رجه‌م پارێزگاكاندا به‌ هەرێمی…
Total
0
Share