بە کوشندەترین خۆراکی جیهان ناسراوە و هەزاران کەس بەهۆیەوە مردوون

چەندین کەس لە جیهاندا سەرکێشی بە خواردنی خۆراکە ناتەندروست و کوشندەکانەوە دەکەن، یەکێک لەو خواردنانەش بریتییە لە ماسیی فۆگۆ، کە بە ماسیی کەروێشکیش ناسراوە.

نیشانەکانی ژەهراویبوون بە خواردنی ئەم ماسییە، ئەوەن کەسەکە پاش خواردنی، تووشی ڕشانەوە و سەرگێژخواردنی زۆر دەبێت، هەروەها شەلەل و دابەزینی فشاری خوێن و خاوبوونەوەی دڵ و تەنگەنەفەسی تا دەگات بە مردن، چونکە ژەهری ناو ئەم جۆرە ماسییە بەشی کوشتنی 30 کەس دەکات.

دوایین حاڵەتەکانی مردن چەند ڕۆژێک لەمەوپێش لە بەنگلادیش ڕوویدا، کە 5 کەس بەهۆیەوە مردن و 12ی تر بە سەختی نەخۆشکەوتن.

سەرباری کوشندەییەکەی، ئەم خۆراکە نرخەکەشی بەرزە و هەر ماسییەکی فۆگۆ زیاتر لە 300 دۆلار دەکەوێت.

بۆیە تەنیا ڕێگە بەو چێشتلێنەرانە دەدرێت کە ئەزموونێکی زۆریان هەیە، ئەم ماسییە ئامادە بکەن.

بەپێی پێگەی “ناشیۆناڵ جوگرافیک”، ئەو ژەهرەی لە یەک ماسیی فۆگۆدا هەیە بەشی کوشتنی 30 مرۆڤ دەکات.

بابەتی پێشتر

زانیاریی نوێ لەبارەی سامانی بنەماڵەی بارزانییەوە ئاشكرادەكرێت

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرەخۆشی لە کوێستان محەمەد دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share