هالاند ئاماژەی بۆ یانەی داهاتووی کرد

هالاند لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە ئاماژەی بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید کردووە

ئێرلینگ هالاندی نەرویجی هێرشبەری یانەی بوروسیا دۆرتمۆند زیاتر لە یانەی ڕیاڵ مەدرید نزیکدەبێتەوە و ڕۆژنامەنوسانی بەشدار لە پڕۆگرامی “ئیل شیرینگیتۆ” ئاماژە بە گواستنەوەی دەکات ڕووە و مەدرید.

جوسێپ پێدرۆرێڵ، پێشکەشکاری بەرنامەی “ئیل شیرینگیتۆ” ڕایگەیاندووە، ” هالاند یانەی ڕیاڵ مەدریدی هەڵبژاردووە و سەرجەم یانە داواکارەکانی دیکەی پشتگوێخستووە، هێرشبەرەکە بە شێوەیەک لە شێوەکان سەرشێتی یاریکردن بووە بۆ ڕیاڵ مەدرید”.

ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی وەک پاڵپشتییەک بۆ بۆچوون و لێدوانەکانی پێدرۆرێڵ، وێنەی چەند پۆستێکی پێگە فەرمییەکانی یانەی شاهانەی گرتووە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، کە تیایدا ئاماژە بە سەرکەوتنیان دەکرێت بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان، وەک دەردەکەوێت هالاند سەرجەمیانی لایک کردووە.

https://twitter.com/pabrivp/status/1371969538225491968

ئێرلینگ هالاندی نەرویجی لەم وەرزەدا 30 یاری بەدرێسی ڤیستیڤالینەوە ئەنجامداوە و 31 گۆڵی تۆمارکردووە و هەشت گۆڵی بۆ هاوڕێکانی ڕەخساندووە، یانەکانی ڕیاڵ مەدرید، بەرشلۆنە، مانچستەر یونایتد، مانچستەر سیتی، چێڵسی، پاریس سانت جێرمان خواستیان لەسەر گواستنەوەی نیشانداوە.

بابەتی پێشتر

كەشناسیی هەرێم ڕەوشی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوكردەوە

بابەتی دواتر

سلێمانی.. ڕوداوێكی هاتوچۆ لە شەقامی سالم پێنج برینداری لێكەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share