لە سلێمانی ژنێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە 15 چەقۆی لێدەدرێت

شەوی ڕابردوو كاتژمێر 2:00 پیاوێك لە گەڕەكی زەرگەتەی شاری سلێمانی بە چەقۆ هێرشی كردووەتەسەر هاوژینەكەی و 15 چەقۆی لێداوە و برینداریكردووە.

ڕاز فریا، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ڕووداوەكە لەبەردەم ماڵی دایكی ئافرەتەكەدا بووە، پیاوەكە چووەتە دوای هاوژینەكەیدا و ویستوویەتی بە زۆر بیباتەوە بۆ ماڵەكەیان، دوای ئەوەی ئافرەتەكە ڕازی نەبووە بگەڕێتەوە، پیاوەكە هێرشی كردووەتە سەری و 15 چەقۆی لێداوە.

وتیشی، ئێستا ئافرەتەكە لە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی چارەسەر وەردەگرێت و تەندروستی جێگیرە.

وتەبێژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، ئەو پیاوە چەندجارێك توندوتیژی بەرامبەر هاوژینەكەی بەكارهێناوە، پێشتریش چەند جارێكی دیكە دەستگیركراوە لەسەر ئەو كەیسە، بەڵام بە كەفالەت ئازادكراوە.

جەختیشی كردەوە، لە ئێستادا ئەو پیاوە دووبارە بە بڕیاری دادوەر بڕیاری دەستگیركردنی هەیە، بەڵام هەڵاتووە و تا ئێستا دەستگیرنەكراوە.

بابەتی پێشتر

هەپەگە كوژرانی سێ سەربازی دیكەی توركیای ڕاگەیاند

بابەتی دواتر

توركیا بە چڕی بۆردومانی سنووری پارێزگای دهۆك دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە. بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان…
Total
0
Share