شەپۆلێكی خۆڵبارین بەغدادی پایتەختی گرتەوە و ئاستی بینینی كەمكردووەتەوە.
میدیاكانی عێراق بڵاویانكردووەتەوە، بەیانی ئەمڕۆ هەینی شەپۆلێكی خۆڵبارینی بەهێز بەغدادی پایتەختی عێراقی گرتووەتەوە و پلەكانی گەرما بەرزبووەتەوە.
ئاماژە بەوە كراوە، لە پارێزگاكانی دیكەی عێراق شەپۆلی خۆڵبارینەكە كاریگەری هەیە، بەڵام شەپۆلەكە لە بەغداد كاریگەرییەكانی زیاترە و ئاستی بینینی كەمكردووەتەوە.