پەرلەمانی ئەوروپا: تورکیا ئومێدی چوونەناو یەکێتیی ئەوروپای نەما

ئەمرۆ پەرلەمانی ئەوروپا بە توندی ئیدانەی بڕیاری زیندانیکردنی هەتاهەتایی عوسمان کاڤالا بزنسمانی تورکیی کرد و ڕایگەیاند، بەم کارەی تورکیا “هەموو ئومێدێکی خۆی لەناوبرد” بۆ بەردەوامیدان بە پرۆسەی بەئەندامبوون لە یەکێتیی ئەوروپادا.

ئەندامانی پەرلەمانی ئەوروپا زیندانیکردنی کاڤالایان لە ساڵی 2017وە بە کارێکی نەشیاو لەقەڵەم دا و داوایانکرد، “یەکسەری و بەبێ مەرج ئازادبکرێت”.

لە 25ی مانگی ڕابردوودا کاڤالا سزای زیندانیکردنی هەتاهەتایی بۆ دەرچوو، بە تۆمەتی “هەوڵی هەڵگەڕانەوە” لە حکومەتەکەی ئەردۆغان.

عوسمان کاڤالا-ی 64 ساڵ ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردەوە کە ئاراستەیکرابوون و پرسەکەی وەک “تیرۆرکردنێکی دادگایی” ناوبرد کە لەژێر فشاری سەرۆکی تورکیادا ئەنجامدراوە.

بابەتی پێشتر

لە نەینەوا یەكەم حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆماركرا

بابەتی دواتر

لە جەژندا 38 تاوان لە هەولێر ئەنجامدراون و 2 كەسیش بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە گیانیان لەدەستداوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share