جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی: دەستپێشخەرییەكەی سەدر هیچ ئەنجامێكی نابێت.. سوننەكان بەرەیەكيان دژی حەلبووسی پێكهێنا

جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، دەستپێشخەرییە نوێیەكەی موقتەدا سەدر دەریدەخات تائێستا هیچ پێشهاتێكی نوێ لەبارەی دۆخی عێراقەوە نییە و دەڵێت، “سوننەكان بەرەیەكیان دژ بە محەمەد حەلبووسی پێكهێناوە كە ئامانجیان لاوازكردنی سوننە و هاوپەیمانیی سێقۆڵییە”.

مەلا كەریم شكور، جێگری سەرۆكی فراكسێۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەو دەستپێشخەرییە نوێیەی موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر چەند مەبەستێكی هەیە كە دواجار دەیانەوێت هەر خۆیان حكومەت پێكبهێنن و دەستپێشخەرییەكەی ئەنجامی نابێت و ناتوانن بگەنە ڕێككەوتن.

ئاشكرایكرد، “دەستپێشخەرییەكەی سەدر ئاماژەیەكە بۆ ئەوەی تائێستا هیچ گۆڕانكارییەك لە دۆخی عێراق ڕووینەداوە و چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان سەقفی داواكارییەكانیان كەمنەكردووەتەوە و سوورن لەسەر داواكارییەكانیان”.

جێگری سەرۆكی فراكسێۆنی یەكێتی وتی، ” لە ئێستادا لە نێو سوننەكاندا بەرەیەك دژ بە محەمەد حەلبووسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێكهێنراوە كە لە هەریەك لە موسەننا سامەڕایی، مەحمود مەشهەدانی، حەیدەر مولا و رافیع عیساویی ڕابەرایەتی دەكەن و زیاتر لە 14 كورسیی پەرلەمانیان هەیە و كار بۆ لاوازكردنی هاوپەیمانیی سوننەكان و هاوپەیمانیی سێقۆڵی دەكەن”.

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر دەستپێشخەرییەكی نوێی خستەڕوو و داوای لە سەربەخۆكان كرد حكومەت پێكهێنن كە خۆیان بەشدارنابن و پشتیوانیان دەكەن و ماوەی 14 ڕۆژیش دەرفەتی پێداون.

بابەتی پێشتر

پیاوێک هاوژینەکەی خۆی خنکاند

بابەتی دواتر

ئالڤێس: شتێک نییە بەناوی چانس

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری نەوتی عێراق: كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد بە گفتوگۆ و ڕێزگرتنی بۆچوونەكان چارەسەر دەكەین

ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق پێشوازیكرد لە كەمال ئەتروشی وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان. بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی نەوتی…
Total
0
Share