پیاوێک هاوژینەکەی خۆی خنکاند

شاری كەركوك

پیاوێك هاوژینەكەی خۆی خنكاند و پۆلیسی كەركوك وردەكاریی تاوانەكە بۆ “ئێستا” ئاشكرادەكات.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە گەڕەکی پەنجا عەلی لە شاری کەرکوک، ژنێکی تەمەن 49 ساڵ لەلایەن هاوسەرەكەیەوە كە تەمەنی 50 ساڵە خنكێندرا.

عامر نوری وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک بە تۆڕی میدیای ئێستای ڕاگەیاند، تۆمەتبارەکە خۆی ڕادەستی هێزەكانی پۆلیس کردووە و دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.

وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک لەبارەی هۆكاری تاوانەكەوە ڕوونكردنەوەی دا و وتی، “تۆمەتبارەكە دوای دەمەقاڵێ و مشتومڕ لەگەڵ هاوژینەكەیدا، دەستی خستووەتەملی هاوژینەكەی و خنکاندوویەتی”.

بابەتی پێشتر

"دەمت دابخە".. سەرۆکی بەرازیل بە توندی وەڵامی دیکاپریۆ دەداتەوە

بابەتی دواتر

جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی: دەستپێشخەرییەكەی سەدر هیچ ئەنجامێكی نابێت.. سوننەكان بەرەیەكيان دژی حەلبووسی پێكهێنا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی: مامۆستایانی وانەبێژ بایکۆتیان نەکردووە و تاقیکردنەوەکان بێ کێشە دەستیانپێکردووە.

بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند، سوپاس بۆ مامۆستایانی وانەبێژ کە بایکۆتیان نەکردووە و تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم بە…
Total
0
Share