چوار ناوچەی عێراق لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا لە بەرزترین پلەکانی گەرمای جیهاندا بوون

چوار ناوچەی پارێزگاکانی بەسرە و میسان لە عێراق، لەو ناوچانەبوون لەجیهاندا کە بەرزترین پلەکانی گەرمایان تێدا تۆمارکراوە.

وێستگەی پلاسێرفێلی ئەمریکی لە کالیفۆرنیا خشتەیەکی ئەو ناوچانەی بڵاوکردەوە کە لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا بەرزترین پلەکانی گەرمایان لەسەر ئاستی جیهان تێدا تۆمارکراون، لەناو خشتەکەدا چوار ناوچەی عێراق هەن کە سێیەم، شەشەم، هەشتەم و سیانزەیەمیان گرتووە.

بەپێی خشتەی وێستگەکە، ناوچەی لۆفی لۆفی لە ساموا بەرزترین پلەی گەرمای تێدا تۆمارکراوە کە 53.2 پلەی سەدی بووە، هەروەها لە پلەی دووەمدا ناوچەی دارفاز دێت لە تاجیکستان بە 51 پلەی سەدی، فڕۆکەخانەی بەسرە لە پلەی چوارەمدایە بە 50.8 پلە، هەروەها ناوچەی ئەحواز پلەی چوارەمی هەیە بە 50.6 پلە، ناوچەی عەمیدیە لە ئێران پلەی پێنجەمی گەرمترین وڵاتانی جیهان بووە بە 50.3 پلەی سەدی.

لەخشتەکەدا هاتووە، شاری عەمارەی ناوەندی پارێزگای میسان لە پلەی شەشەم گەرمترین ناوچەکانی جیهاندابووە بە 50.2 پلەی سەدی، هەروەها ناوچەی حسەین لە بەسرە پلەی هەشتەم بە 50 پلە و  ناوچەی ڕۆژئاوای ناوەندیی پارێزگای میسان بە 49.5 پلەی سەدی سیانزەیەمین گەرمترین ناوچەی جیهانی گرتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق.. بۆمبێكی چێندراو بە كاروانێكی ئۆتۆمبێلەكانی هاوپەیمانان تەقییەوە

سەرچاوەیەكی ئەمنی بە میدیاكانی عێراقی ڕاگەیاندووە، لە باشووری عێراق بۆمبێكی چێندراو كاروانێكی ئۆتۆمبێلەكانی هاوپەیمانانی كردووەتە ئامانج. بەگوێرەی هەواڵێكی…
زیاتر ببینە

عەممار حەکیم: نابێت ناکۆکییە سیاسییەکان رێگری لە پێشکەشکردنی کاندیدێکی گونجاو بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بکات

عەممار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمە رایگەیاند، ناکرێت ناکۆکییە سیاسییەکان لە عێراق ببنە هۆی ئەوەی نەتوانرێت کاندیدێکی گونجاو بۆ…
Total
0
Share