خۆڵبارین سبەینێش بەردەوام دەبێت

کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان ئەمڕۆ و سبەینێ خۆڵبارین بەردەوام دەبێت.

پێشبینییەکانی کەشوهەوا دەریدەخات، لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە ئەمڕۆ خۆڵبارین بەردەوام دەبێت و لە ئێوارەدا لاوازدەبێت، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت.

لە پارێزگای هەولێر ئاسمان لەنێوان نیمچەهەور و پەڵەهەور دەبێت، لە کەرکوکیش ئاسمان ساماڵ دەبێت.

پێشبینییەکان بۆ سبەینێ هەینی بەمجۆرە دەبێت، لە پارێزگای هەولێر و سلێمانی  ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، هەندێک جار بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت لەگەڵ ئەگەری بروسکە و تاوەباران لەناوچە جیا جیاکاندا بەڕێژەی زیاتر ناوچە شاخاوییەکان، هەروەها ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆدا تاوەکو ئێوارە.

لە پارێزگای دهۆک، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت هەندێک جار  دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ بروسکە و تاوەباران لە زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکەدا، لە پارێزگای هەڵەبجە ئاسمان نیمچەهەور دەبێت هەندێک جار بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت لەگەڵ بروسکە و تاوەباران لەکاتەکانی ئێوارە لەناوچە شاخاویە سنووریەکانی ڕۆژهەڵاتی پارێزگاکە.

لە پارێزگای کەرکوکیش ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆدا.

بابەتی پێشتر

لە سلێمانی نرخی بەنزین 50 دینار دادەبەزێت

بابەتی دواتر

سەدر بانگخوازێكی سڕكرد: ڕێگەی پێنادەین بچێتەوەسەر مینبەر

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share