لە سلێمانی نرخی بەنزین 50 دینار دادەبەزێت

لەمڕۆوە نرخی بەنزین زیاتر لە سلێمانی دادەبەزێت و نرخی هەر لیترێك بەنزینی نۆرماڵ 50 دینار هەرزانتر دەكرێت.

بەهمەن شێخ قادر، وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند،”لە مڕۆوە نرخی سەرجەم جۆرەکانی بەنزین لە سلێمانی بەهۆی زۆری خستنەڕوی بەنزین دادەبەزن”.

ئاشكراشیكرد، “نرخی بەنزینی نۆرماڵ 50 دینار دادەبەزێت و لە 950 دینارەوە دەبێتە 900 دینار.

هەروەها جۆرەكانی دیكەی بەنزینش 25 دینار دادەبەزن.

ڕوونیشیكردەوە،”لە ئێوارەی ئەمڕۆوە نرخەکان بەو شێوەیە جێگیر دەبن”.

ئەوەش لەكاتێكدایە، ماوەی چەند مانگێکە نرخی بەنزین لە شارەکانی هەرێم بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیووە و بەراورد بە پارێزگاكانی عێراق جیاوازییەكی زۆر لە نرخەكان هەیە.

بابەتی پێشتر

خۆبەڕێوەبەریی شەنگال و سوپای عێراق هەڵایەكی پارتی بەدرۆدەخەنەوە

بابەتی دواتر

خۆڵبارین سبەینێش بەردەوام دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share