سزا نێودەوڵەتییەکانی سەر سوریا لادەبرێن

یەکێتیی ئەوروپا سزا نێودەوڵەتییەکانی سەر سوریا لادەبات.

ئەمڕۆ دووشەممە، میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردووتەوە، یەکێتیی ئەوروپا بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی سزاکانی سەر سوریا، لەچوارچێوەی رێکەوتنێکی نێودەوڵەتیی بۆ هاوکاریکردنی وڵاتەکە.

ئاماژە بەوەدراوە، بڕیارەکەی یەکێتیی ئەوروپا، لەچوارچێوەی هەوڵەکانی یەکێتییەکەدابووە بۆ هاوکاریکردنی وڵاتەکە تا دووبارە دروستببێتەوە و ژینگەیەکی لەباری ئابوری، سیاسیی، تێدا بوونیادبنرێتەوە، هەربۆیە لەهەنگاوی یەکەمدا پێنج بانکی نێودەوڵەتی مامەڵەکانییان لەگەڵ سوریادا دەستپێدەکەنەوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، سزا نێودەوڵەتییەکانی یەکێتیی ئەوروپا بۆ سەر سوریا دەگەڕێنەوە بۆ سەردەمی سەرۆکی پێشووی وڵاتەکە، کە چەند بوارێکی دیاریکراوی گرتبووەوە، لەوانە: سنووردارکردنی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوت و گاز و کارەبا، قەدەغەکردنی بەشێکی گەشتە ئاسمانییەکانی وڵاتانی ئەوروپا بۆ وڵاتەکە و بەپێجەوانەوە، و داخستنی دەرگای دیبلۆماسیی و سنووردارکردنی پەیوەندیی ئابوری و سیاسیی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە ڕوحوڵازەمەوە بۆ کوڕەکەی پێشنوێژی ورمێ، ئەو کوڕانەی ڕێگەیان لە باوکیان جیاکردەوە

ڕوحوڵازەم، ڕۆژنامەنووسی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی تا ئەوکاتەش لەسێدارەدرا ناوی لەگەڵ باوکیدا محەمەد عەلی زەم گرێدرابوو، کە دەکاتە باوکی ئەو…
Total
0
Share