لەبارەی مامۆستایانی ئایینیی خۆبەخش بڕیاردرا

مرگەوتی جەلیل خەیات لە هەولێر

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاریدا بە نوێکردنەوەی مینحەی هەزار و 500 مامۆستای ئایینی کە بەشێوەی خۆبەخش کاردەکەن.

بەپێی نووسراوێکی ئەنجومەنی وەزیران کە ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی کراوە، رەزامەندی دراوە بە نوێکردنەوەی مینحەی هەزار و 500 مامۆستای ئایینی بۆ ساڵی 2025 کە بە شێوەی خۆبەخش کاری وتاربێژی و پێشنوێژی لە مزگەوتەکاندا دەکەن.

بەپێی بڕیارەکە ئەو مامۆستا ئایینیانە مانگانە بڕی 250 هەزار دینار وەردەگرن، بۆ هەر 12 مانگەکەی ئەمساڵ.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەوت بە سەروو 100 دۆلارە، بەڵام مووچە خراپتر بووە
وه‌زیرانى سامانه‌ سروشتییه‌كان و دارایی بانگهێشتى په‌رله‌مان ده‌كرێـن

ژمارەیەک پەرلەمانتار داوادەکەن وەزیری سامانە سروشتییەکان و وەزیری دارایی ھەرێم ‏بانگھێشتی پەرلەمان بکرێن، ڕوونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ى چه‌ند پرسێك بده‌ن.…
Total
0
Share