سلێمانی.. لە یەکەم  ڕۆژی جەژندا زیاتر لە 850 کەس سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاماری سەردانکردن، منداڵبوون و گیانلەدەستدانی لە نەخۆشخانەکان بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکە چوار کەس مردوون و 22 منداڵیش لەدایکبوون.

لە ڕاگەیەندراوێکدا تەندروستیی سلێمانی ئاشکرایکرد، لە یەکەم ڕۆژی جەژندا 879 کەس سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردووە، لەو ژمارەیە 354 کەس داخڵکراون.

لەو ڕێژەیە 21 حاڵەتی نەشتەرگەریی جۆراوجۆر ئەنجامدراون.

هەر بەپێی ئامارەکەی تەندروستیی سلێمانی 22 حاڵەتی لەدایکبوون و چوار حاڵەتی گیانلەدەستدان لە یەکەم ڕۆژی جەژندا لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی تۆمارکراون.

بابەتی پێشتر

دراوی نێودەوڵەتی: داهاتی گشتیی عێراق لەمساڵدا 73% زیاد دەکات

بابەتی دواتر

لەسەر شێوەی ئینستگرام.. وەتسئەپ خۆی بۆ گۆڕانکارییەکی گەورە ئامادەدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕاپۆرتێكی لێبوردنی نێودەوڵەتی باس لە دەستگیركردنی ڕۆژنامەنووسانی بادینان و ‏هەولێر دەكات

ڕێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕاپۆرتێكی لەبارەی دەستگیركردنی خۆپیشاندەران و ‏ڕۆژنامەنووسان لە عێراق و هەرێمی كوردستان بڵاوكردووەتەوە، بەشێكی ڕاپۆرتەكە ‏تایبەتە…
Total
0
Share