لە “تۆڵەکردنەوەدا”.. پوتین بڕیارێکی توند دژ بە وڵاتانی خۆرئاوا واژوودەکات

ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕوسیا بڕیارێکی لەبارەی ئەو ڕێوشوێنە ئابورییانەی ڕوسیاوە واژووکرد کە بۆ “تۆڵەسەندنەوە”ن و ئامانجیان دژیاتەیکردنی وڵاتانێکە پێشتر مەرجەکانی ڕوسیایان قبوڵنەکردووە.

بڕیارەکەی سەرۆکایەتی، ئەنجامدانی مامەڵە و بەجێگەیاندنی هەر پابەندییەک بەرامبەر بەو کەس و لایەنانە قەدەغەدەکات کە لەژێر سزای یاسایی ڕوسیادان.

هەر بەپێی بڕیارەکە، ڕێگەنادرێت بەرهەم و کەرەستەی خاوی ڕوسی لە بەرژوەندیی ئەوانەدا هەناردەبکرێت کە مۆسکۆ بڕیاری سزادانی داون.

پێشتر پوتین هۆشداریی دابوو، لە بەرامبەر هەر دەستتێوەردانێکی دەرەکیدا بۆ جەنگی ئۆکرانیا، وەڵامی “خێرا و حەپەسێنەر”ی دەبێت.

پوتین نیگەرانیی توندی بەرامبەر ئەو ڕێوشوێنانە دەربڕیبوو کە لە ئەوروپا دژ بە “گازپڕۆم” کۆمپانیای گەورەی گازی ڕوسی ئەنجامدرابوون و هۆشداریی دابوو، ڕێوشوێنی تۆڵەسەندنەوە بەڕێوەن.

بەهۆی پابەندنەبوونەوە بە مەرجی کڕینی گازی ڕوسی بە ڕوبڵ، لە ڕۆژانی ڕابردوودا ڕوسیا ناردنی گازی بۆ هەریەک لە پۆڵەندا و بولگاریا ڕاگرت و ئەمەش لە ناوەندە سیاسی و ئابورییەکانی ئەوروپا و خۆرئاوادا مشتومڕی زۆری لێکەوتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێکخراوی دەریایی نێودەوڵەتی: کار بۆ دۆزینەوەی چارەسەری کێشەی دەریای سوور دەکەین

سەرۆکی رێکخراوی دەریایی نێودەوڵەتیی نەتەوەیەکگرتووەکان رایدەگەیەنێت، “کاردەکەین بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ ئەو قەیرانەی لە دەریای سووردا هەیە”. ئارسێنیۆ…
Total
0
Share