فیفا: نیو ملیار کەس داواکارییان بۆ کڕینی تکتەکانی مۆندیال پێشکەشکردووە

فدراسیۆنی نێودەوڵەتیی تۆپی پێ (فیفا) رایگەیاند، نیو ملیار کەس داواکاریی بۆ کڕینی بلیتی یارییەکانی مۆندیال لە سەرانسەری جیهانەوە بەدەستگەیشتووە.

فیفا ئاشکرایکردووە، کڕینی بلیتی هەڕەمەکیی مۆندیال کە رۆژی 13ـی ئەم مانگە پاش 33 رۆژ کۆتاییپێهات، زیاتر لە 500 ملیۆن کەس داواکارییان بۆ کڕینی تکتەکان پێشکەشکردووە.

بەگوێرەی فیفا، زۆرترین خواست لەسەر یارییەکانی هەڵبژاردەی پرتوگال بووە و زۆرترین داواکاریی لە وڵاتانی ئەڵمانیا، ئینگلتەرا، بەرازیل، پرتووگال و ئەرجەنتینەوە بەدەستگەیشتووە.

قۆناغی فرۆشتنی تکتەکانی مۆندیال بەشێوەی هەڕەمەکی لە 11ـی کانوونی یەکەمی 2025 دەستیپێکرد و لە 13ـی ئەم مانگە کۆتاییهات.

ئەو کەسانەی داواکارییان بۆ کڕینی تکتەکانی مۆندیال لەم قۆناغەدا پێشکەشکردووە، ناویان دەچێتە تیروپشکەوە و ئەگەر قبووڵ بکرێن، لە پاش 5ـی شوباتەوە تکتەکانیان بۆ دەچێتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زەمینلەرزەى وەرزشی.. ئیدارەى یۆڤانتۆس دەستیلەکارکێشایەوە

ستافی کارگێڕیی یوڤانتۆس دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەشکرد یانه‌ی یۆڤانتۆس لە ڕاگه‌یاندراوێکی فه‌رمیدا پشتڕاستیکردەوە، کە دەستەی بەڕێوەبەری یانەکە دەستلەکارکێشانەوەی خۆیان پێشکەش…
Total
0
Share