لیوای سێی پێشمەرگە ڕوونکردنەوە دەدات..ئەفسەرەکەمان هەڵاتووە

لیوای سێی پێشمەرگەی بەرگری و فریاكەوتنی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەپێی بەڵگەنامەكان تۆمەتبار “نەقیب حسێن ئەحمەد ساڵح” بە پێی ماددەی پێنج لە یاسای سزادانی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ، ئەنجومەنی لێكۆڵینەوەی لەسەر پێكهێنراوە لە بەشی یاسایی لیواكەیان، ناوبراو لە 25ی ئازارەوە لە ڕیزی هەڵاتووەكانە و داواكراوە ڕێكاری یاسایی بەرامبەر بگیرێتەبەر.

لە ڕاگەیەندراوەكەی لیوای سێی پێشمەرگەی بەرگری و فریاكەوتنی سلێمانی هاتووە، ئەوان وەك ئەركی یاسایی خۆیان لە فەرماندەیی پێشمەرگەی بەرگری و فریاكەوتن، فەرمانگەی یاساییان ئاگاداركردووەتەوە كە تۆمەتبارەكە شوێنی ئەركەكەی جێهشتووە و ئامادە نییە خۆی ڕادەستبكات و داوایانكردووە ڕێكاری یاسایی بەرامبەر تۆمەتبار بگیرێتەبەر.

بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە هەمان تۆمەتبار هەڵیكوتاوەتە سەر ماڵی خەزوری و پێنج كەسی كوشت و یەكێكی دیكەی برینداركرد.

بابەتی پێشتر

توركیا چەكدارانی گروپە سورییەكان دەهێنێتە هەرێمی كوردستان شەڕی پەكەكەیان پێدەكات

بابەتی دواتر

كەشناسیی هەرێم: بارانبارین بەردەوامدەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی لەبارەی دامەزراندنی كارمەندانی خۆبەخش و ڤاكسینەوە زانیاریی نوێ ئاشكرادەكات

بریكاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران تاوتوێی دامەزراندنی كارمەندانی خۆبەخش كراوە، هاوكات زانیاریی نوێ لەبارەی چارەنووسی…
Total
0
Share