مان سیتی ئامادەیە ئەستێرەکەی بە بەرشەلۆنە بفرۆشێت

ڕۆژنامەیەکی ئیسپانی هەڵوێستی مانچستەر سیتی سەبارەت فرۆشتنی بێرناردۆ سیلڤا بە یانەی بەرشەلۆنە ئاشکرا کرد.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “سپۆرت”، سیتی ئامادەیە بێرناردۆ سیلڤای پۆرتوگالی بفرۆشێت، ئەگەر ئۆفەرێکی باشی لە یانە کەتەلۆنییەکەوە پێبگات.

ئەم هەنگاوەش لە ژێر ڕۆشنایی خواستی سیتی-دایە بۆ نوێکردنەوەی هێڵی ناوەند، بەوپێیەی بڕیاردراوە لە مێرکاتۆی هاوینی 2023 هەوڵ بۆ گواستنەوەی ماتیۆ کۆڤاسیچ (چێڵسی) و جود بێلینگهام (دۆرتمۆند) بدەن، لە بەرامبەر بێرناردۆ سیلڤا-شدا داوای بڕی (80 ملیۆن پاوەند)یان کردووە.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، خواستی ئەو یاریزانە ئەوەیە کە پەیوەندی بە بارسا-وە بکات، بەڵام ئەگەر یانەکە نەیتوانی ئۆفەرێکی باش پێشکەش بکات، ئەوا بیر لە یانەی دیکە دەکاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لیڤه‌رپوڵ به‌ یه‌کسانبوونه‌وه‌ لوتکه‌ی پریمه‌رلیگی چۆڵنه‌کرد

یانه‌ی لیڤه‌رپوڵی ئینگلیزی له‌چێوه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌کانی هه‌فته‌ی شه‌شه‌می پریمه‌رلیگ، ڕووبه‌ڕووی برێنتفۆرد بووه‌وه‌ و یه‌کسانبوونی تۆمارکرد. ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، له‌ گریفین…
زیاتر ببینە

ئاراوخۆ: بنزیمە قورسترین ڕکابەرە و کلاسیکۆ یەکلاکەرەوە نییە

ڕۆناڵد ئاراوخۆ، بەرگریکاری ئورۆگوایی یانەی بەرشلۆنە بەر لە کلاسیکۆی “لالیگا” چاوپێکەوتنێک لەگەڵ ڕۆژنامەی “موندۆ دیپۆرتیڤۆ”ی کەتەلۆنی ئەنجامدەدات. بەرگریکارە…
Total
0
Share