كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی چاڤی دوای بردنەوەیان لە ڕیاڵ مایۆركا

چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەری بەرشلۆنە دڵخۆشە بە ئاستی یاریزانەكانی و پێیوایە كە دەبوو گۆڵی سێیەمیشیان بكردایە.

چاڤی دەڵێت هەندێ كێشە هەیە لەتیپەكەدا دەبیت چاكی بكەین بەڵام بە گشتی كۆنتڕۆڵی یارییەكەمان بەدەستەوە بوو.

پوختەی قسەكانی چاڤی

– یارییەكی باشمان كرد بەڵام بەداخەوە كە گۆڵێكمان لێكرا بەدەر لە گۆڵەكە هەلی گۆڵی زۆریان دروستنەكرد

– هەموو یاریزانەكان باش یارییان كرد

– بەشێوەیەكی گشتی كۆنتڕۆڵی یارییەكەمان كردبوو

– من زۆر دڵخۆشم بە گەڕانەوەی فاتی

– فڕانكی دی یۆنگ بۆ فرۆشتن نییە

– پیكێ هەستی بە ئازار كرد بۆیە دانیشت

– ئێمە نزیكین لە گەڕانەوەمان بۆ چامپیۆنزلیگ

– زۆر نمونەیی نەبوین بەڵام پێموایە كۆنتڕۆڵی یارییەكەمان كردبوو

– تەقریبەن كەمێ كێشەمان هەبوو دەبوو گۆڵی سێیەمان بكردایە

– ئەم هەلە دەقۆزمەوە بۆ ئەوەی پیرۆزبایی لە ڕیاڵ مەدرید بكەین كە بونەتە پاڵەوان

– ڕیاڵ مەدرید شایستەی بەدەستهێنانی ناسناوی خولی ئیسپانیا بوو

– فاتی بۆ داهاتوی ئێمە زۆر گرنگە

بابەتی پێشتر

نرخی نەوت دابەزی

بابەتی دواتر

خۆرخی میندێز: كۆتایی وەرز ڕۆناڵدۆ موفاجەئەیەكی گەورە ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئینێستا دەگەڕێتەوە؟

ئەندرێس ئینێستا، ماڵئاوایی لە یانەی ڤیسڵ کۆبی ژاپۆنی کرد و ئەگەر هەیە بگەڕێتەوە بۆ یانەی بەرشلۆنە. دوای ئەوەی…
Total
0
Share