نرخی نەوت دابەزی

نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهان دابەزینی بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە سەروو 105 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێـت.

بەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاو برێنت لە بازارەكانی جیهان بە 105 دۆلار و 9 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت و نەوتی خاوی تەكساس بە 103 دۆلار و پێنج سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

دوێنێ یەكشەممە، یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە خوار 105 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و گۆڕانكاری لە نرخەكەی پەیوەندیی بە جەنگی ئۆكرانیا و سەپاندنی سزاكانی سەر ڕوسیا لەلایەن ئەمریكاوە هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراقییه‌.. پۆلیسی به‌ریتانیا ناسنامه‌ى بكه‌رى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى لیڤه‌رپولى دیارییكرد

پۆلیسی به‌ریتانیا ڕایگه‌یاند، بڕیارى ده‌ستگیركردنیان بۆ كه‌سێكى به‌ ڕه‌گه‌ز عێراقی ده‌ركردووه‌ كه‌ گومان ده‌كرێت بكه‌رى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى چه‌ند ڕۆژى…
Total
0
Share