شەش مووشەك لە نزیك زێی بادینان لە قەزای خەبات كەوتنەخوارەوە

ئەمشەو شەش مووشەك نزیك زێی بادینان لە قەزای خەبات كەوتنەخوارەوە

دژەتیرۆری كوردستان، لە پەیجی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبوك بڵاویكردووەتەوە، كەمێك پێش ئێستا شەش مووشەك لە نزیك زێی بادینان لە سنووری قەزای خەبات كەوتنەخوارەوە و هیچ زیانێكی گیانی و ماددی لێنەكەوتووەتەوە.

ئاماژەی بەوە كرد، بە گوێرەی زانیارییەكان، مووشەكەكان لە سنووری ناحیەی بەرتلەی سەر بە قەزای حەمدانییەی پارێزگای نەینەوا ئاراستەكراون.

بابەتی پێشتر

نێچیرڤان بارزانی: داوا لە یەكێتی و پارتی دەكەم ناكۆكییەكانیان بەلاوە بنێن

بابەتی دواتر

هێڤیدار ئەحمەد كاتی دابەشكردنی مووچەی مانگی چواری ڕاگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم: چەند هێرشێکمان پوچەڵکردەوە کە لەلایەن گروپە تیرۆریستییەکانەوە پیلانی بۆدانرابوو

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە 26ی تشرینی یەکەم، ڕایگەیاند کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا چەند هێرشێکییان پوچەڵکردووەتەوە کە…
Total
0
Share