لە پرۆژە یاسای بودجەی عێراقدا 25 تریلیۆن دینار زیادە هەیە

هەیسەم جبوری ڕاوێژکاری مستەفا کازمی ئاشکرایکرد، پرۆژە یاسای بودجەی 2022ی عێراق بەتەواوی ئامادەیە، لەگەڵ ئەوەشدا 25 تریلیۆن دینار زیادە هەیە.

هەیسەم جبوری بە کەناڵی فەرمیی عێراقی ڕاگەیاندووە، “پرۆژە یاسای بودجەی 2022ی عێراق تەواوبووە و لای وەزارەتی داراییە، بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتیشەوە 25 تریلیۆن زیادە لە بودجەی ساڵانەی عێراق هەیە”.

سەبارەت بە پرۆژە یاسای سەلامەتیی مووچەی فەرمانبەران ڕاوێژکارەکەی کازمی ئاماژەی بەوەکرد، ئەو پرۆژە یاسایە لەساڵی 2017ـەوە ئامادەیە، لە قۆناغی دەنگدان لەسەری و پەسەندکردندایە، بەڵام فشارە سیاسییەکان ڕێگرن لە پەسەندکردنی.

جبوری وتی، نرخی کاڵا و پێداویستییە خۆراکییەکان ئێستا بەراورد بە پێش مانگی ڕەمەزان سێ هێندە بەرزبووەتەوە.

باسی لە ئاسایشی خۆراک کرد لە عێراقدا و ڕوونیکردەوە، “عێراق ئاسایشی خۆراکی نییە کۆگاکانمان بۆ مانگێک یان دوو مانگ خۆراک هەڵدەگرن، لەگەڵ ئەوەشدا تائێستا بەڕێژەی 50% پێداویستیی گەنم لە بەرهەمی هاوردە پڕدەکەینەوە”.

بابەتی پێشتر

واشنتن پۆست: ئەوروپا لە چاوەڕوانیی ساتە دژوارەكاندایە

بابەتی دواتر

بە بردنەوەی نازناوی لالیگا ڕیال مەدرید چەندی دەستدەكەوێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share