كه‌شناسیی هه‌رێم پێشبینی دەكات، لە یەكەم ڕۆژی جەژندا ئاسمان هەوری تەواو بێت لەگەڵ بارینی باران لە ناوچەكان.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا دەڵێت، بە پێی تازەترین نەخشەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ، پێشبینی دەکرێت، شەپۆلێکی نمەباران و هەورە تریشقەی پچڕ پچڕ ڕوو له ناوچەکانمان ده‌كات”.
باسی لەوەشكردووە، سەرەتا لە ڕۆژئاوای هەرێمی كوردستانه‌وه دەستپێدەکات پاشان بۆ ڕۆژی یەکشەممە دەگاتە هەموو ناوچەکانی هەرێم.
كه‌شناسی پێشبینی ئەوەشیكردووە، لە سنووری پارێزگاكانی دهۆک، هەولێر و هەندێک ناوچەی گەرمیان لە کاتەکانی ئێوارەدا بارانی بەلێزمەی کورت خایەن ببارێت.
ڕوونیشیكردووەتەوە، جیا له‌وه‌ش شەپولێکی خۆڵبارین ناوەڕاستی عێراق دەگرێتەوە، ئەگەر هەیە کاریگەری بە سووکی لەسە هەرێم هەبێت بە تایبەت ناوچەکانی گەرمیان و باشووری هەرێم.
ئاشكراشیكردووە، ڕۆژی دووشەممە ئاسمان نیمچەهەور دەبێت لە ناوچە شاخاویەکان و ڕۆژهەڵاتی هەرێمی كوردستان هەوری تەواو دەبێت لە گەڵ بارینی نمە بارانی ناو بەناو، له‌گه‌ڵ هەورە بروسکە.