چوار یاریزانی بەرشلۆنە بەشداریی کلاسیکۆ ناکەن

چوار یاریزانی گرنگ و بەتوانای یانەی بەرشلۆنە، بەهۆی پێکانەوە ناتوانن بەشداری کلاسیکۆی لالیگا بکەن.

بڕیارە سبەینێ یەکشەممە، کاتژمێر (5:15) بەکاتی هەرێمی کوردستان، کلاسیکۆی چوونی لالیگا لە یاریگای کامپ نو لەنێوان یانەکانی بەرشلۆنە و ڕیاڵ مەدرید ئەنجامبدرێت.

بەپێی زانیاریی سەرچاوە کەتەلۆنییەکان، هەریەک لە عوسمان دێمبیلی، مارتین برەیزوایت، ڕۆناڵد ئاراوخۆ و پێدری ناتوانن لەو ڕووبەڕووبوونەوە گرنگەدا بەشداریبکەن.

هۆکاری بەشدارینەکردنی ئەو یاریزانانە بۆ پێکان دەگەڕێتەوە، سەرباری ئەوەی دێمبیلی و برەیزوایت ماوەیەکی دوورودرێژە دوورکەوتوونەتەوە و بەشدارینەکردنیان جیاوازییەکی ئەوتۆ دروستناکات، بەڵام ئامادەنەبوونی پێدری و ئاراوخۆ بۆ ڕۆناڵد کومان کێشەی هونەری دروستدەکات.

بابەتی پێشتر

پاپا فرانسیس نامەیەکی تایبەتی بۆ مێسی نارد

بابەتی دواتر

دوو یاریزانی ڕیاڵ مەدرید بەشداری کلاسیکۆ ناکەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share