بافڵ جەلال تاڵەبانی: جیاكاری لەنێوان شارەكان قبوڵناكەین و كۆتایی بە پاوانخوازی دەهێنین

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان لەگەڵ نوێنەرانی كاسبكار، خاوەنكار و پیشەوەرانی سلێمانی كۆبووەوە.

‌‎لە كۆبوونەوەكەدا دوای ئەوەی لەنزیكەوە گوێبیستی داوا و داخوازییەكانی ئامادەبووان بوو، بافڵ جەلال تاڵەبانی پشتگیری بۆ داواكارییەكانیان دووپاتكردەوە و لیژنەیەكی لە خودی نوێنەرانی بازاڕ و كاسبكاران پێكهێنا بەشێوەیەك پەیوەندی ڕاستەوخۆیان لەگەڵ نووسینگەی بافڵ جەلال تاڵەبانی هەبێت بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و كۆتاییهێنان بە گرفتەكان.

‌‎لە درێژەی كۆبوونەوەكەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە دوایین پێشهاتە سیاسی و ئابورییەكان كرد و وتی، “ئەو دۆخە داراییەی بەسەر سلێمانیدا سەپێندراوە پرسێكی سیاسییە و لەبەرامبەر هەوڵەكانی یەكێتی و هێزولایەنە سیاسییەكانی دیكە بۆ هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن، ڕێگریكردن لە بەهەدەردانی سامانی نەوت و ڕاستكردنەوەی هەڵەكانی حوكمڕانی بەكاردەهێنرێت”.

‌‎هەر لە كۆبوونەوەكەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕایگەیاند، یەكێتی خۆی بە خاوەنی ئەم ئەزموونە دەزانێت. هەڵەكان ڕاستدەكەینەوە و كۆتایی بەجیاكاری و پاوانخوازی دەهێنین. سەردەمی دروشم كۆتاییهاتووە و دەبێت حكومەت بەكردار خزمەتی خەڵك بكات. جیاكاری لەنێوان شارەكان قبوڵناكەین و هەموو خەڵكی خۆشەویستی كوردستان مافی ئەوەیان هەیە لە خێروبێری خاكەكەمان سوودمەندبن.

بابەتی پێشتر

پەرلەمانتارێكی كەركوك و دوو برای 849 ملیۆن دیناریان وەرگرت

بابەتی دواتر

نیوکاسڵ 0-1 لیڤەرپوڵ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share