خێرخوازێك 100 هەزار دۆلار بە كەمئەندامان دەبەخشێت

لێپرسراوی یەکێتیی کەمئەندامان دەڵێت، لەلایەن خێرخوازێكەوە بڕی 100 هەزار دۆلار بە 100 خێزانی كەمئەندامان بەخشراوە و هەر یەكێكیان هەزار دۆلاری پێدراوە.

سامان حسێن، لێپرسراوی یەكێتیی كەمئەندامانی كوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، خێرخوازێك پەیوەندی پێوەكردم و داوایكرد 100 خێزانی زۆر هەژاری بۆ كۆبكەمەوە، دوای كۆكردنەوەیان لەلایەن خێرخوازەكەوە هەر خێزانێك زەرفێكی پێدرا.

وتیشی، “دواتر سوودمەندبووان پێیان وتم كە هەر زەرفێك 1000 دۆلاری ئەمریكی تیابووە”.

هەر لەماوەی مانگی ڕەمەزاندا دوو هەزار و 665 كەمئەندام بە بڕی 380 ملیۆن و 390 هەزار دینار كۆمەك و هاوكاری كراون، سامان حسێن وای وت.

ئەوەشی وت، جگە لە 925 سەبەتەی خۆراك، 150 پۆشاك و 350 گۆشت و مریشك كە بەسەریاندا دابەشكراوە.

بابەتی پێشتر

10 بەهێزترین هێڵی هێرشبەر لە ئەوروپا بەم جۆرە پۆلێنکراون

بابەتی دواتر

پەرلەمانتارێكی كەركوك و دوو برای 849 ملیۆن دیناریان وەرگرت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەنزین گەیشتە هەرێم

حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، زیاتر لە 500 هەزار لیتر بەنزین گەیشتە هەرێمی كوردستان و بە نرخی 750 دینار دابەشدەكرێت.…
Total
0
Share