پۆلیسی هەولێر پێنج کەسی بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرد، لەگەڵ دەستگرتن بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەر.
لە ڕاگەیەندراوێکدا پۆلیسی هەولێر ئاشکرایکرد، ئەو کەسانە لە خانوویەکی تەواونەکراودا لە گەڕەکی منارەی هەولێر ماددەی هۆشبەریان بەکارهێناوە.
ئەو تۆمەتبارانەی دەستگیرکراون بەناوەکانی، (م. ع. ر.) و (ی. م. ع.) و (ی. ع. ا.) (ا. م. ع.) و (م. م. ح.) بوون.
لەکاتی دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارانەدا پۆلیسی هەولێر دەستیگرتووە بەسەر بڕێک ماددەی جۆری (کریستاڵ و جامایکا) هەروەها دوو 50 هەزار دیناریی ساختە و تەورێکیش دەستیبەسەرداگیراوە.