ڕێكخراوێكی مافی مرۆڤ: هەندێك وڵات بیانوی كۆرۆنا بۆ سەركوتكردنی بەرهەڵسكاران بەكاردەهێنێت

ڕێكخراوێكی تایبەت بە مافەكانی مرۆڤ ڕایدەگەیەنێت، حكومەتی بەشێك لە وڵاتانی جیهان پەتای كۆرۆنا وەك بیانوییەك بۆ چڕكردنەوەی چاودێری و سەركوتكردنی بەرهەڵسكارانیان لەڕێی ئینتەرنێتەوە بەكاردەهێنن.

ڕێكخراوی فریدەم هاوس-ی ناحكومی ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی تشرینی یەكەم لە ڕاپۆرتێكدا ئاشكرایكرد، دەسەڵاتدارێتی دەیان وڵات پەتای كۆڤید-19 بەكاردەهێنن وەك بیانوییەك بۆ پەنابردنەبەر دەسەڵاتی چاودێریی بەرفراوان و بڵاوكردنەوەی تەكنیكی نوێی تایبەت بە چاودێری.

مایكل ئەبرامۆفیتز، سەرۆكی ڕێكخراوەكە وتی، پەتاكە پشتبەستنی كۆمەڵگای بە تەكنیكی ژمارەیی خێراكردووە، لەكاتێكدا كە ئازادی لە ئینتەرنێتدا كەمتر بووەتەوە.

وتیشی، “بەبێ بوونی زامنی پێویست بۆ پاراستنی تایبەتمەندی و سەروەریی یاسا، دەكرێت بە ئاسانی ئەم تەكنیكانە وەك سەرچاوەی سەركوتی سیاسی بەكاربهێنرێن”.

ڕێكخراوی فریدەم هاوس، كە بارەگاكەی لە واشنتن-ە، تێبینی كەمبوونەوەی ئازادی ئینتەرنێتی بۆ ساڵی دەیەم لەسەریەك كردووە بەپێی ئەو زانیارییانەی لە 65 وڵاتی جیهاندا كۆكراوەتەوە، بۆ ساڵی شەشەمیش لەسەر یەك چین پلەی كۆتایی گرتووە.

تەنها 20%ی ئەو 3.8 ملیارەی بەكارهێنەری ئینتەرنێت لەنێو ئەو وڵاتانەی چالاكی ئینتەرنێتیان تیایە بە ئازادی دەژین، لە 32%ش لەو وڵاتانەن كە ئازادی تیایدا “ڕێژەیین”، لە 35%یش لەو وڵاتانەی ئازادییان تیانییە، بەپێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوەكە كە 65 وڵاتی گرتووەتەوە.

ڕاپۆرتەكە باس لەو پاشەكشە بەرچاوەش دەكات كە لەو وڵاتانەدا هاتووەتە ئاراوە كە دەسەڵاتداران ئینتەرنێتیان بڕیوە وەك (بۆرما، قیرغیزستان، هندستان و ڕواندا).

بابەتی پێشتر

سەردانەكەی وەزیری دەرەوەی یۆنان بۆ هەرێم هەڵوەشایەوە

بابەتی دواتر

کالە وەرزشییە نوێیەکانی کۆمپانیای نایک بۆ مارکۆس ڕاشفۆرد لەسەری نوسراوە: من داهاتووم

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەسەروو 89 دۆلار مامەڵەی…
Total
0
Share