لەسەر پەرتبوونی ناوماڵی شیعە جارێكی دیكە تاران هۆشداریدەدات

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی دەرئەنجامی سەردانی شاندەكەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ تاران ئاشكرادەكات و دەڵێت، “بەرپرسانی ئێَران ڕایانگەیاندووە یەكخستنی ناوماڵی شیعەیان زۆر بەلاوە گرنگە كە دواجار ڕەنگدانەوەی لەسەر دۆستایەتیی شیعەكان لەگەڵ كورد و سوننەدا دەبێت “.

هەرێم كەمال ئاغا، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، سەردانی شاندەكەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە سەرۆكایەتیی محەمەد حەلبووسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و سەرۆكی فراكسیۆنەكان بۆ تارانی پایتەختی كۆماری ئیسلامیی ئێران لەسەر داوای سەرۆكی ئەنجومەنی شورای ئێران بووە.

ئاشكرایكرد، لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و ئێران لە سەرجەم بوارەكان كرایەوە و داوایانكرد ئاسانكاریبكرێت لەكاتی سەردانكردن بۆ مەزارەگەكان لە عێراق.

لەبارەی پێكهێنانی حكومەتەوە، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی وتی، “بەرپرسانی تاران جەختیانكردووەتەوە یەكخستنی ناوماڵی شیعەیان زۆر بەلاوە گرنگە كە ڕەنگدانەوەی دەبێت لەسەر دۆستایەتیی لایەنی شیعە لەگەڵ كورد و سوننەدا”.

هەرێم كەمال ئاغا باسی لەوە كرد ،”بەرپرسانی ئێران ڕایانگەیاندووە لایەنە شیعەكانی عێراق كێشەیان هەیە و ئێران زیاتر لە یەكجار هەوڵیداوە ناوماڵی شیعە یەكبخات”.

بە وتەی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی،”محەمەد حەلبووسی داوای لە بەرپرسانی كۆماری ئیسلامی ئێران كردووە ڕێز لە سەروەریی خاكی عێراق بگرن كە دواجار لە بەرژەوەندیی هەردوولا دەبێت”.

بابەتی پێشتر

میدیای عێراقی: سەدر وەڵامی پەیوەندییەكانی بارزانی ناداتەوە

بابەتی دواتر

شەپۆلی پێنجەمی كۆرۆنا لە عێراق سەرهەڵدەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كەركوك.. “دوو ژنە تیرۆریست” دەستگیركران

بەڕێوبەرایەتیی هەواڵگریی سەربازی ڕایگەیاندووە، دوو “ژنە تیرۆریستی داعش”یان دەستگیركردووە، یەكێكیان كاری كەفالەتی بۆ ڕێكخراوەكە كردووە. لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ…
Total
0
Share