بەرپرسێكی وەزارەتی پێشمەرگە: بە هەوڵی هاوپەیمانان عێراق بودجە بۆ ژمارەیەك پێشمەرگە دابیندەكات

بەرپرسێكی وەزارەتی پێشمەرگە ڕوونكردنەوە لەبارەی كارەكانی پێكهێنانی لیوا هاوبەشەكەی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و سوپای عێراق دەدات و دەڵێت، “بە هەوڵی هاوپەیمانان كاردەكرێت كە حكومەتی عێراق بودجەیان بۆ تەرخانبكات و ئێمە ڕاستەخۆ ئەو پێشمەرگانە دەنێرین”.

لیوا قارەمان كەمال، جێگری سەرۆك ئەركان بۆ ئۆپەراسیۆنەكان لە وەزارەتی پێشمەرگە لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، حكومەتی عێراق ئەمساڵ بودجەی پەسەند نەكردووە و كار بە یاسای بودجەی ساڵی ڕابردوو دەكات بۆیە ناتوانرێت بودجە بۆ ئەو پێشمەرگانە تەرخانبكرێت كە لەگەڵ سوپای عێراق تێكەڵدەكرێن و دوو لیوای هاوبەش پێكدەهێندرێن.

ئاشكرایكرد، “سەرجەم رێكارەكانی تایبەت بەو لیوایەی پێشمەرگە لە وەزارەت تەواوبووە، بەڵام تا ئەو كاتەی لەلایەن حكومەتی عێراقەوە بودجەیان بۆ تەرخاننەكرێت ئێمە نایانێرین”.

بەرپرسەكەی وەزارەتی پێشمەرگە وتی، ” لە ئێستادا بە هەوڵی هاوپەیمانان كاردەكرێت كە حكومەتی عێراق بودجەیان بۆ تەرخانبكات و هەر كات ئەو هەنگاوە جێبەجێكرا ئێمە ڕاستەخۆ ئەو پێشمەرگانە دەنێَرین”.

ئاماژەی بە وە كرد، ئەو دوو لیوا هاوبەشەی پێكدەهێندرێن بۆ پڕكردنەوەی بۆشایی ئەمنییە لە چەند ناوچەیەكدا.

بابەتی پێشتر

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان گەیشتە سعودیە

بابەتی دواتر

كەشناسیی هەرێم: باران دەبارێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی دانەوێڵەی سلێمانی: بۆ بەردەوامبوون لە وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێم چاوەڕوانی حکومەتی عێراقین

بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی دانەوێڵەی سلێمانی دەڵێت، “چاوەڕوانین حکومەتی عیراق 20 ملیار دیناری دیکەمان بۆ بنێرێت بەمەبەستی بەردەوام بوون…
Total
0
Share