کەناڵی سەرۆکی حکومەت سووکایەتی بە خەڵکی سلێمانی دەکات و هاوڵاتییان بە “كۆمێنتی هێلكە” وەڵامی دەدەنەوە

“ئه‌مساڵ مێشكوژ و ته‌شتی حه‌مام و فڵچه‌ی ددان و قوڵینه‌ی نان ڕه‌واجیان هه‌یه‌”، ئەمە ناونیشانی بابەتێکی میدیایی ڕاگەیاندن و سەرنجی حکومەتە لەسەر گرفتەکانی سلێمانی و وەکو ئاماژەیەکە بۆ کێشەی نەبوونی کار و کەسابەت لە شارەکەدا.

ئەم بابەتە وەکو جۆرێک لە سووکایەتی لەلایەن خەڵکی شارەکە و بەكارهێنەرانی سۆشیاڵ میدیا لێکدراوەتەوە، خەڵک بە سەدان کۆمێنتی جۆراوجۆر ئەم سووکایەتییەیان ڕەتکردووەتەوە و بەشێكیان لە كۆمێنتدا وەكو توانج باسی هێلكە و نرخەكەی دەكەن.

ماوەیەكە گوشارەكانی حكومەت بۆسەر پارێزگای سلێمانی زیادیكردووە و بەشێك لە پەرلەمانتاران جەختدەكەنەوە كە حكومەت بە پلان و بەرنامە هاوڵاتییانی سنوورەكە سزادەدات.

حكومەت لەلایەك هاوڵاتییانی پارێزگای سلێمانی لە مافەكانیان بێبەشدەكات و دووچاری قەیرانی ئابورییان دەكاتەوە، لە لایەكی تریشەوە ئەو بارگرانییەی ژیانی خەڵك دەقۆزێتەوە و توانج لە باری دارایی هاوڵاتییان دەدات.

 

بابەتی پێشتر

گەورەترین ئاژەڵی هەسارەکە بووە.. شوێنەواری گیاندارێکی نەناسراو دەدۆزرێتەوە

بابەتی دواتر

فڕۆكەجەنگییەكانی توركیا بۆردومانی چیای مەتین دەكەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share