ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، مووچەی مانگی چوار ئامادەیە و تائێستا بەشێكی مووچەخۆران مووچەی مانگی سێیان وەرنەگرتووە.
عەلی حەمەساڵح، ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی كوردستان بڵاویكردووەتەوە، “چ ستەمكارییەكە پارەی مووچەی مانگی چوار ئامادەیە، بەڵام هێشتا بەشێك لە مووچەخۆران مانگی ئازاریان وەرنەگرتووە.
ئاشكرایكرد، مانگانە بۆ مووچە پێویستی بە 600 ملیۆن دۆلارە و داهاتی نەوت 550 ملیۆن دۆلارە بەپێوەری 41% ئەو داهاتە دەمێنێتەوە.
ئەندامەكەی لیژنەی دارایی ڕایگەیاندووە، بۆ تەواوكردنی مووچە 50 ملیۆن دۆلاری داهاتی ناوخۆ پێویستە و داهاتی ناوخۆ 320 ملیار دینارە كە دەكاتە 217 ملیۆن دۆلار.