لە قەڵادزێ دوو كەس بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە ئامێری پشكنینی شوێنەوارناسییەوە دەستگیركران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەرین دەستگیركردنی دوو كەسی بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە ئامێری شوێنەوارناسییەوە ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەرین تێیداهاتووە، دوای بەدەستهێنانی زانیاریی وورد هێزەكانمان لە نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر دوو تۆمەتباریان دەستگیركردووە كە یەكێكیان لەدایكبووی ساڵی(1997)ە كەپیشەی كاسبە تۆمەتبارەكەی دیكە لەدایكبووی ساڵی (1992 )ە كە پیشەی (كاسب) بووە ویستوویانە بازرگانی بە ئامێری پشكنینی شوێنەوارناسییەوە (جهاز كشف اثار) بكەن و لە كاتی دەستگیركردنیاندا دەستگیركراوە بەسەر چوار ئامێری پشكنینی شوێنەوارناسییدا.

لە ڕاگەیەندراوەكە هاتووە، دوای لێكۆڵینەوە دانیان بە تاوانەكەیاندا ناوە و بە وتەی خۆیان ئەو ئامێرانەیان لە وڵاتی چین هاوردەی هەرێمی كوردستان كردووە بەمەبەستی ساغكردنەوەیان لە بازاڕەكاندا.

ئاماژە بەوە كراوە، لە ئێستادا تۆمەتباران بە بڕیاری دادوەربەپێی ماددەی (24) لەیاسایی بەڕێوەبردن و پاراستنی شوێنەوار و كەلەپوور ڕاگیركراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

بابەتی پێشتر

زانیاریی نوێ لەبارەی ڕاگرتنی مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكانەوە ئاشكرادەكرێت

بابەتی دواتر

دیداری یەكێتی دەگاتە سلێمانی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرکردەیەکی هەسەدە تیرۆرکرا

شەوی ڕابردوو لە شارۆچکەی سوەیدا لە ڕۆژهەڵاتی دیرەزور، سەرکردەیەکی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەستڕێژی گولـلەی لێکرا و گیانیلەدەستدا. بەپێی…
زیاتر ببینە

ئەنجامەکانی هەڵبژاردن پەسەندکران

لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی کۆمسیارانی عێراقدا، ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەسەندکران. جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق…
Total
0
Share