(ڤیدیۆ) سیتی چوارینه‌ی تۆمار کرد و بنزیمه‌ ڕێگه‌ی نه‌دا ئاهه‌نگی سه‌رکه‌وتن بگێڕن

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌کی چوونی قۆناغی نیوه‌ی کۆتایی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدرا، یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ڕیاڵ مه‌درید تۆمار کرد.

له‌ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یکی به‌هێزدا، یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی له‌ یاریگای “ئیتیحاد” میوانداریی ڕیاڵ مه‌دریدی کرد، یارییه‌که‌ به‌ ئه‌نجامی (4-3) له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی “سیتیزنس” کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی “سیتی” له‌ خوله‌که‌کانی دوو، 11، 53، 74 له‌لایه‌ن کیڤن دی برۆین، گابریێل جیسوز، فیڵ فۆدین، بێرناردۆ سیلڤاوه‌ تۆمارکران، گۆڵه‌کانی لۆس بلانکۆس له‌ خوله‌که‌کانی 33، 55، 81 له‌لایه‌ن که‌ریم بنزیمه‌ (دوو گۆڵ)، ڤینیسیۆز جونیۆره‌وه‌ تۆمارکران.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، ئه‌ستێره‌کانی گواردیۆلا توانیان به‌ر له‌ یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ له‌ یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ پێشه‌نگی بگرن، به‌وپێیه‌ی له‌ یاریی گه‌ڕانه‌وه‌دا به‌هه‌ر ئه‌نجامێکی بردنه‌وه‌ و یه‌کسانبوون سه‌رکه‌وتن بۆ یاریی کۆتایی مسۆگه‌ر ده‌که‌ن.

بابەتی پێشتر

ئەردۆغان داوای كۆبوونەوەی پوتین و زیلینسكی دەكات لە ئەنقەرە

بابەتی دواتر

تیرۆریستانی داعش پەلاماری گوندێكیان لە سنووری قەزای داقوقدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چێڵسی و ئارسیناڵ یەکسان بوون

لەهەفتەى نۆیەمی خولی ئینگلتەرا هەردوو یانەى چێڵسی و ئارسیناڵ لە ستامفۆرد بریدج بەیەک گەیشتن. چێڵسی تایمی یەکەم بە…
Total
0
Share