ئەردۆغان داوای كۆبوونەوەی پوتین و زیلینسكی دەكات لە ئەنقەرە

سه‌رۆكی ڕوسیا له‌گه‌ڵ سەرۆكی توركیا به‌ ته‌له‌فۆن دۆخی ئۆكرانیایان تاوتوێكرد و ئەردۆغان داوایكردووە كە پوتین و زیلینسكی لە ئەنقەرە كۆببنەوە و كۆتایی بە جەنگی نێوانیان بهێنن.

كۆشكی كرملین بڵاوكرده‌وه‌، ڤلادیمێر پوتین و ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، له‌باره‌ی جه‌نگی ئۆكرانیا بە تەلەفۆن قسه‌یانكردووە و پوتین وتوویەتی، پێویسته‌ ئۆكرانیا فه‌رمان به‌ چه‌كداره‌كانی‌”ئه‌زوڤستال” بدات لە ماریۆپۆل چه‌ك دابنێن و خۆیان ڕاده‌ستی مۆسكۆ بكه‌نه‌وه‌.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ كۆشكی كۆماری توركیا بڵاویكردەوە، ئه‌ردۆغان پێشنیازی میوانداریكردنی هه‌ردوو سه‌رۆكی ئۆكرانیا و ڕوسیای له‌ ئه‌نقه‌ره‌ كردووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌ گفتوگۆی كاریگه‌ر بكه‌ن و كۆتایی به‌ جه‌نگ بهێنن.

بابەتی پێشتر

كەشناسیی هەرێم: سبەینێ بارانبارین دەستپێدەكاتەوە

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) سیتی چوارینه‌ی تۆمار کرد و بنزیمه‌ ڕێگه‌ی نه‌دا ئاهه‌نگی سه‌رکه‌وتن بگێڕن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share