كەشناسیی هەرێم: سبەینێ بارانبارین دەستپێدەكاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانيی هەرێمی كوردستان بڵاویكردووەتەوە، ئەمشەو ئاسمانی هەرێم هەور و نیمچەهەور دەبێت و پێشبینیدەكرێت سبەینێ شەپۆلێكی باران و هەورە تریشقە لە كاتەكانی دوای نیوەڕۆ و ئێوارەدا سەرجەم ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بگرێتەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانيی هەرێمی كوردستان تێیدا هاتووە، ئەمشەو ئاسمانی هەرێم هەور و نیمچەهەور دەبێت و لە ناوچەكانی گەرمیان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بارینی كەمێك نمە باران لە ناوچەكانی باكور و ناوەڕاست و ڕۆژئاوای هەرێمی كوردستان مەودای بینین (8-9) كیلۆمەتر دەبێت.

لە ڕاگەیەندراوەكە هاتووە، سبەینێ چوارشەممە پێشبینیدەكرێت ئاسمان هەوری تەواوبێت لەگەڵ دەستپێكردنی شەپۆلێكی باران و هەورە تریشقە لە كاتەكانی دوای نیوەڕۆ و ئێوارەدا كە سەرجەم ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە و پلەكانی گەرما بەجێگیری دەمێنێتەوە و بارانبارینەكە لە نێوان نمە باران و بارانی مامناوەند دەبێت.

بڕی بارانبارینی 12 كاتژمێری ڕابردوو بەم شێوەیە بووە:

هەولێر 6.9 ملیمەتر

شەمامك 0.6 ملیمەتر

پیرمام 1.9 ملیمەتر

سلێمانی 0.3 ملیمەتر

زاخۆ 2.8 ملیمەتر

ئاكرێ 0.2 ملیمەتر

ئامێدی 0.4 ملیمەتر

بامەرنێ 1.2 ملیمەتر

بازیان 0.4 ملیمەتر

دوكان 0.2 ملیمەتر

حاجی ئۆمەران 8.2 ملیمەتر

هەڵشۆ 1.0 ملیمەتر

كانی ماسی 6.4 ملیمەتر

سۆران 0.2 ملیمەتر

بابەتی پێشتر

عێراق پشتگیریی زیاتری جوتیاران دەكات

بابەتی دواتر

ئەردۆغان داوای كۆبوونەوەی پوتین و زیلینسكی دەكات لە ئەنقەرە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share