ئێستا زانیاری لەبارەی بەڵێنەكەی بەغداد بە سلێمانی ئاشكرادەكات

یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی تەندروستیی سلێمانی بۆ كاروباری دەرمان ئاشكرایكرد، بۆ ناردنی دەرمان لەلایەن حكومەتی عێراقەوە دەبێت بە نووسراوی فەرمی بۆمان ڕەوانەبكرێت و وەڵامبدرێنەوە ئەو كات بەغداد دەرمان و پێداویستییە پزیشكییەكان دەنێرێت.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە هەوڵی دكتۆر بڕیار ڕەشید، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران عێراق وەزارەتی تەندروستیی عێراق بڕیاریدا دەرمان و پێداویستیی پزیشكی بۆ سلێمانی بنێرێت.

دكتۆرە ڕێناس عەبدوڵڵا ڕەسوڵ، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی تەندروستیی سلێمانی بۆ كاروباری دەرمان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕایگەیاند، تائێستا هیچ نووسراوێكمان لەلایەن حكومەتی عێراقەوە بۆ نەهاتووە تایبەت بە ناردنی دەرمان و پێداویستیی پزیشكی، بەڵام بە زارەكی ڕەزامەندییانداوە  و دەبێت حكومەتی عێراق نووسراو بۆ ئێمە بكەن ئاماژە بە ناردنی دەرمان و پێداویستییە پزیشكییەكان لەلایەن حكومەتی عێراقەوە بۆ پارێزگای سلێمانی بكات.

ئاشكرایكرد، هەر كات نووسراوەكە بۆ ئێمە نێردرا وەڵامی نووسراوەكەی حكومەتی عێراق دەدەینەوە دەرمان و پێداویستییە پزیشكییەكان بۆ ئێمە دەنێردرێت.

بەرپرسەكەی تەندروستیی سلێمانی وتی، “دەبێت لە ناوخۆ چارەسەری بەپەلە بۆ دۆخی تەندروستی بكرێت و گرفتی هۆڵەكانی نەشتەرگەریی بەپەلە چارەسەربكرێن”.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی بەرگریی توركیا: سەربازێكمان لە هەرێمی كوردستان كوژرا

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: ڕێگا بە هیچ كەسێك نادەین هێزی تایبەتی هەبێت و بە هەموو شێوەیەك دژی دەوەستینەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share