ئەو لیژنەیەی عێراق كە لێكۆڵینەوەی لە هێرشەكەی ئێران بۆسەر هەولێر كرد، دەڵێت، ئەو شوێنەی بۆردوومان كراوە ماڵ بووە و لەلایەن هیچ دەزگایەكەوە بەكارنەهاتووە.
لیژنەكەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، كە دوای بۆردومانەكەی ئێران بۆسەر هەولێر سەردانی شوێنی بۆردومانەكەی كرد و لێكۆڵینەوەی كرد، ئەنجامی لێكۆڵینەوەكانی ڕاگەیاند، هێرشەكەی بە پێشلێلكاری ناوبردووە و دەڵێت، پێویستە ئێران زیانلێكەوتووان قەرەبوو بكاتەوە.
بەوتەی لیژنەكە، ئەو شوێنەی بۆردوومان کرابوو، ماڵ بوو و لەلایەن هیچ دەزگایەكەوە بەكارنەهاتووە، بۆیە دەڵێت، “دەبێت ئێران قەرەبووی ئەو و ئەو شوێنانەی زیانیان بەرکەوتووە بکاتەوە”.
لیژنەكەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هۆشدارییداوە لەوەی “ڕێوشوێنی یاسایی و دیپلۆماسی بەرامبەر ئێران دەگرینەبەر”، بەو پێیەی هێرشەكەی بە پێشێلکاریی سەروەریی عێراق ناوبردووە.