کەشناسی: تاوەباران و تەرزە دەبارێت

کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی تاوەبارانی بەخوڕ و هەندێک جار تەرزەش دەبارێت.

بەپێی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە ئاسمان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت، دواتر دەبێت بە تاوەبارانی بەخووڕ و هەندێکجار تەرزەشی لەگەڵدا دەبێت، لە کەرکوک ئاسمان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت.

لە سبەینێدا ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی تاوەباران.

پلەکانی گەرماش دوو بۆ سێ پلە دادەبەزن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی سلێمانی مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كان ئاگادارده‌كاته‌وه‌‏

قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، بەهۆی کەمبوونەوەی كاتژمێره‌كانى کارەبای ‏نیشتمانی و پێویستیی زۆر بە کارکردنی مۆلیدە ئەهلییەکەن، لیژنە هاوبەشەکانی ‏قائیمقامیەتی…
Total
0
Share