دژی جیاوازی لە دامەزراندن خۆبەخشانی تەندروستیی سلێمانی گردبوونەوە و بایکۆتیان ڕاگەیاند

خۆبەخشانی تەندروستیی سلێمانی بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر دامەزراندنی ژمارەیەک لە دەرچووانی تەندروستی لە زاخۆ سەرەڕای بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بۆ ڕاگرتنی دامەزراندن، گردبوونەوەیان ئەنجامدا و لە ئەمڕۆشەوە بایکۆتی کارکردن لە ناوەندە تەندروستییەکان دەکەن.

یەکێک لە دروشمەکانی گردبوونەوەکە کارمەندانی تەندروستیی سلێمانی “دامەزراندن وەستاوە، لە دێگەڵە بەولاوە” بوو، ئەوان ناڕەزایی دژی جیاوازیکردن لە دامەزراندن دەردەبڕن، ئەوەش لەدوای بڕیاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بە دامەزراندنی ژمارەیەک کارمەندی تەندروستی لە زاخۆ.

لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا بەفەرمانی وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان 100 کارمەندی تەندروستی لە قەزای زاخۆ دامەزرێنران، لەکاتێکدا بەبڕیاری ئەنجومەنی وەزیران دامەزراندن ڕاگیراوە.

کارمەندانی خۆبەخشی تەندروستیی سلێمانی جەختدەکەنەوە کە دژی دامەزراندنی هاوپیشەکانیان نین، بڵام دژی ئەو جیاوازییەن کە لەنێوان شار و ناوچەکاندا دەکرێت.

کارمەندانی خۆبەخشی تەندروستیی سلێمانی ڕایانگەیاند، لە ئەمڕۆوە بایکۆتی کارکردن لەسەرجەم ناوەندە تەندروستییەکان دەکەن.

لە ئیدارەی گەرمیانیش کارمەندانی خۆبەخش بۆ پیشاندانی ناڕەزایی دژی ئەو بڕیارەی وەزارەتی تەندروستی و جیاوازی لە دامەزراندنی کارمەندان لەنێوان شارەکاندا گردبوونەوەیان ئەنجامدا.

بابەتی پێشتر

فەرەنسا جێنشینی کۆشکی ئیلیزێ هەڵدەبژێرێت

بابەتی دواتر

سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووە.. پەرستارێک هاوسەرگیری لەگەڵ بکوژێکدا دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسی: پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە. بەگوێرەی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان…
Total
0
Share