بەهۆی ژێرئاوكەوتنی چوار بەلەمی كۆچبەران لە ئاوەكانی دەریای ناوەڕاست زیاتر لە 20 كۆچبەر لەنێوان گیانلەدەستدان و بێسەروشوێنبووندان.
میدیاكانی تونس لە زاری سەرچاوە ئەمنییەكانەوە بڵاویانكردەوە، چوار بەلەمی كۆچبەران ژێرئاوكەوتوون بەهۆی بارودۆخی جیاجیاوە.
بەهۆیەوە تەرمی 12 كۆچبەر دۆزراونەتەوە و 10ی دیكە لە ڕیزی بێسەروشووێنبوواندان.
قوربانییەكان خەڵكی وڵاتانی ئەفریقین، وەك ئەوەی میدیاكان ئاماژەیان پێداوە و ڕوونیانكردەوە، 233 كەسی دیكە لەلایەن تیمەكانەوە ڕزگاركراون كە تونسی و مەغریبی و خەڵكی وڵاتانی ئەفریقییان تیایە.
هاوكات ئاشكراكرا كە یەكەكانی وشكانی و دەریایی هەرێمی پاسەوانی دەریایی لە دەریای ناوەڕاست 10 پرۆسەی كۆچی نایاساییان لە نزیك كەناراوەكانی ویلایەتی سفقاس پوچەڵكردووەتەوە.