سێ یاریزانی لیڤەرپوڵ بەرامبەر سیتی بەشداری ناکەن

سێ یاریزانی گرنگی یانەی لیڤەرپوڵ، بەهۆی پێکانەوە بەشداریی ڕووبەڕووبوونەوەی یانەی مانچستەر سیتی ناکەن.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی “سکای سپۆرت”، یەکشەممەی داهاتوو یانەی لیڤەرپوڵ لە یاریگای خۆیدا “ئانفێڵد ڕۆدز” میوانداریی یانەی مانچستەر سیتی دەکات، لەو یارییە گرنگەشدا سێ یاریزانی لیڤەرپوڵ بەهۆی پێکانەوە بەشداری ناکەن.

سیانەی پێکراو بریتین لە ئەلیکساندەر ئاڕنۆڵد، جوێل ماتیپ، لویس دیاز.

ئاڕنۆڵد و ماتیپ بۆ ماوەی دوو هەفتە چارەسەر وەردەگرن، بەڵام پێکانی لویس دیازی کۆڵۆمبی قورسە و وادەی چارەسەربوونی تاوەکو دوای مۆندیالی 2022ی قەتەر دەخایەنێت.

پێکانەی سیانەی “ڕێدز” لەم ساتە هەستیارەی وەرزی 2022/2023 لێدانێکی قورس دەبێت لە پلانەکانی یۆرگن کلۆپ، کە لە کۆی هەشت یاری تەنها 10 خاڵی کۆکردووەتەوە و کەوتووەتە پلەی دەیەمی ڕیزبەندیی پریمەرلیگەوە.

بابەتی پێشتر

ئێران فڕۆكەی نەفەرهەڵگر دروستدەكات

بابەتی دواتر

(100) باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێ دەستنیشانکران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زێدان دەبێتە ڕاهێنەری کوێ؟

دواى بێ هیوابونی لە ڕاهێنەرایەتی کردنی فەڕەنسا، ئێستا زێدان دوو بژاردەى لەبەردەم ماوە. یەکێکیان سەرپەرشتی کردنی یانەى مارسیلیای…
Total
0
Share