دەستەی كەشناسیی عێراق پێشبینی دەكات لە سبەینێ وە شەپۆلێكی بارانبارین كە ماوەی یەك هەفتە دەخایەنێت ڕوو لە هەرێمی كوردستان و زۆربەی پارێزگاكانی عێراق بكات و پلەكانی گەرماش دابەزن.
لە ڕاگەیەندراوێكدا كەشناسیی عێراق پێشبینی كردووە، سبەینێ پله‌كانی گه‌رما داده‌به‌زن و لەچەند ناوچەیەك باران دەبارێت، بەڵام لە دووشه‌ممەوە سه‌رما و بارانبارین ڕوو له زۆربه‌ی پارێزگاكانی عێراق ده‌كات.
كەشناسی پێشبینی ئەوەشیكردووە، ئەو شەپۆلە بارانبارینە ماوەی یەك هەفتە بخایەنێت و ڕۆژانەش ئاسمانی ناوچەكان نیمچه هه‌ور ده‌بێت له زۆربه‌ی كاتیش به ته‌واوه‌تی هه‌ور ئاسمان داده‌پۆشێت و بارانبارین دەبێت و هەندێجاریش با و هه‌وره‌تریشقه‌ی لەگەڵە.