داود ئۆغلۆ: داهاتی نەتەوەیی لە توركیا بەشێوەیەكی مەترسیدار دابەزیووە

ئەحمەد داود ئۆغلۆ

سەركردەیەكی بەرهەڵسكار لە توركیا دەڵێت، داهاتی نەتەوەیی وڵاتەكە بەشێوەیەكی مەترسیدار لەماوەی شەش ساڵی ڕابردوودا دابەزیوە.

ئەحمەد داود ئۆغلۆ، سەرۆكی پارتی ئایندەی بەرهەڵسكاری توركی لە تویتەرەوە ئامارێكی بڵاوكردەوە كە دابەزینی بەرچاوی داهاتی نەتەوەیی دەردەخات و وتی، “داهاتی نەتەوەیی كە 864 ملیار دۆلار بوو لە ساڵی 2015دا، بۆ 804 ملیار دۆلار لە ساڵی 2021دا دابەزیووە”.

ئۆغلۆ، كە سەرۆك وەزیرانی پێشووی توركیا بوو و لە ساڵی 2016دا وازی لە پۆستەكەی هێنا، وتیشی، “لەكاتێكدا دەبوو توركیا لە ڕیزبەندی دە یەكەمەكەدا بووایە بەپێی ڕوانینی 2023، چووەتە خوار بیستەمەوە” ئاماژەی بەوەشكرد “حكومەت باری سەرشانی خەڵكی قورسكردووە بە تێچووی بەرزی ژیان و داهاتی نزم”.

بەپێی وتەی ئەو “هەموو خەونەكانی پەیوەندیدار بە ئابوری بەهۆی هەڵاوسانەوە بەباچوون” پاش ئەوەی ڕێژەی هەڵاوسانی نەختینە لە توركیا لە ئازاری ڕابردوودا 61%ی تێپەڕاند، ئەوەش ژمارەیەكی پێوانەیی بێپێشینەیە.

س: زەمان

بابەتی پێشتر

هەدەپە: هێرشەکانی تورکیا هەوڵێکی مەترسیدارە بۆ داگیرکردنی هەرێمی کوردستان

بابەتی دواتر

تەكنیكی لەخۆگرتنی كاربۆن چییە و دەتوانێت زەوی ڕزگاربكات؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چه‌كدارانى تاڵیبان ته‌قه‌ له‌ خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ن و كوژراو و بریندار هه‌ن

به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان له‌ناوخۆی ئه‌فغانستان-ـه‌وه‌، خۆپیشاندان له‌ ناوچه‌یه‌كی ئه‌فغانستان سه‌ریهه‌ڵداوه‌ و به‌هۆی ته‌قه‌ی چه‌كدارانى تاڵیبانه‌وه‌ كوژراو و بریندار هه‌ن.…
Total
0
Share