لە زاری وەزیرێك و میدیای پارتییەوە.. یەكەم دەرئەنجامی سەردانەكەی مەسرور بارزانی بۆ بەریتانیا ئاشكرادەكرێت

دیمەنێكی سەردانەكەی مەسرور بارزانی و شاندی یاوەری

پەیامی شارەزایەكی تەندروستی دەربارەی ئامادەیی بۆ هەماهەنگی لەگەڵ كەرتی تەندروستیی هەرێم، لەلایەن وەزیرێكی پارتی و میدیای فەرمییانەوە وەك دەستكەوتی گەورەی سەردانەكەی مەسرور بارزانی بۆ بەریتانیا باسدەكرێت.

سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستیی هەرێم لە پەڕەی خۆی لە فەیسبوك نووسیویەتی، “یەکەمین دەرەنجام و دروستبوونی پەیوەندی و هەماهەنگی” دەركەوت دوای پەیامی مەسرور بارزانی لەمیانی سەردانیان بۆ نەخۆشخانەی گایس، لەلایەن پڕۆفیسۆر د. سلمان ڕەواف شارەزای نێودەوڵەتی لە ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی WHO-CC لە ئیمپریاڵ كۆلێژ- لەندەن و سیستەمی تەندروستی نیشتمانی NHS لە بەریتانیا.

وەزیری تەندروستی پەیامی ئەو شارەزایەشی بڵاویكردووەتەوە كە تیایدا هاتووە، “خۆشحاڵدەبین و ئامادەین بۆ پاڵپشتیكردنی سیستمی تەندروستی لە كوردستان، پێویستمان بە دانانی نەخشەڕێگا هەیە بۆ بەرەوەپێشبردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی، ئەم نەخشەڕێگایە ئامڕازێکی نایاب دەبێت بۆ دەستکەوتنی پشتگیریی بەریتانیا و لایەنی دیکە بۆ سیستمی تەندروستیی کوردستان”.

شارەزا تەندروستییەكە ئامادەیی خۆی و تیمی سەنتەرێكی سەر بە ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی بۆ كاركردن لەسەر ئەو پرۆژەیە دەردەبرێت.

هەمان پەیام لەلایەن میدیای نزیك لە سەرۆك وەزیران بە دەستكەوتی گەورە و وەك یەكەمین ئەنجام ناوبراوە.

18ی ئەم مانگە مەسرور بارزانی سەردانێكی بۆ بەریتانیا ئەنجامدا و تیایدا چەند دیدار و كۆبوونەوەیەكی ئەنجامدا.

ڕۆژی چوارشەممە 20ی نیسان كوردانی بەریتانیا لە لەندەن گردبوونەوەی ناڕەزاییان دژی سەردانەكە ئەنجامدا و ئۆتۆمبێلەكانی سەرۆكی حكومەتیان هێلكەباران كرد.

بابەتی پێشتر

دۆلار دابەزی

بابەتی دواتر

پێكانی مێسی قورس نییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share