نرخی نەوت بەهۆی پێشبینییەکان بۆ زیادبوونی خواست لەسەری بەرزبووەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی ئازار بەرزبووەوە بەهۆی هیواکان بۆ زیادبوونی خواست لەسەری دوای هەڵمەتەکانی کوتان و ڤاکسینی دژی کۆرۆنا لە ئەمریکا، لەگەڵئەوەشدا هیچ گرەنتییەک لەبارەی ئاستی خستنەڕووی نەوت لەلایەن ئۆپیک پڵەسەوە نییە لەکاتێکدا پێشتر ڕایانگەیاندووە کە ئاستی هەناردەکردن بەرزدەکەنەوە.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕی نەوتی جیهانیدا بەبڕی 29 سەنت و ڕێژەی %0.46 بەرزبووەوە و نرخەکەی گەیشتە 62.99 دۆلار.

هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس بەبڕی 18 سەنت و ڕێژەی %0.3 بەرزبووەوە و نرخەکەی گەیشتە 59.93 دۆلار.

هەدوو جۆرەکەی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی ئاسیادا بەرەبەیانی ئەمڕۆ دابەزینی بەخۆوەبینیوە.

شیکەرەوەکان دەڵێن بوژانەوەی نرخی نەوت و زیادبوونی خواست لەسەری دەگەڕێتەوە بۆ دابەشکردنی ڤاکسینەکانی دژی کۆرۆنا.

لەگەڵ ئەوەشدا یەکێکی دیکە لە پاڵپشتییەکانی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ لێدوانی جۆ بایدن کە دوێنێ سێشەممە ڕایگەیاند، ئەمریکا لە مانگی ئایاردا دەبێتە خاوەنی ڤاکسینی تەواو بۆ هەموو ئەمریکییەک.

بابەتی پێشتر

ڕوسیا منداڵەكانی خۆی لە سوریا و عێراقەوە دەگەڕێنێتەوە وڵاتەكەی

بابەتی دواتر

فەڕەنسا: داعش بە بەهێزییەوە لە عێراق دەركەوتووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی دۆلار روو لە دابەزینە

بەیانیی ئەمڕۆ لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق، نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی دابەزینێکی کەمی…
Total
0
Share